ئه‌م قۆناغه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆرسی كۆرۆنا له هه‌موو دنیادا، وایكردووه هونه‌رمه‌ندان بۆ كاره هونه‌رییه‌كان نه‌توانن راسته‌خۆ تێكه‌ڵی خه‌ڵك ببن و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆیه زۆرینهیانله رێی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. نانسی عه‌جره‌می گۆرانیبێژی لبنانی یه‌ك له‌وانه و بڕیاره سبه‌ی ئاهه‌نگێك بۆ هه‌وادارانی پێشكه‌ش بكات.
پێگه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی نانسی عه‌جره‌م، ئێواره‌ی سبه‌ی سێشه‌م له سه‌عات حه‌وت، له‌ڕێی كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه له یوتوب، ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت پێكهشی هه‌وادارانی بكات كه به‌لای كه‌مه‌وه دوو سه‌عات ده‌خایه‌نێت.
هیواخوازه ئاهه‌نگه‌كه‌ی و گۆرانییه‌كانی، دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له هه‌موو دنیا خۆش بكات
نانسی له‌وباره‌یه‌وه رای گه‌یاندووه، هیواخوازه ئاهه‌نگه‌كه‌ی و گۆرانییه‌كانی، دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له هه‌موو دنیا خۆش بكات. ئه‌وه‌شی گوتووه كه زۆربه‌ی گۆرانییه نوێه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، له‌ناویاندا گۆرانییه‌كانی "بتفكر فی لیه" و "بدنا نولع الجو".
نانسی عه‌جره‌م گۆرانیبێژێكی لبنانییه و له گه‌ڕه‌كی ئهلشهرفیهی به‌یرووت له ساڵی 1983 له دایك بووه و مه‌سیحییه. له ساڵی 2009دا هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ پزیشكی ددان فادی ئه‌لهاشم كردووه و دوو منداڵیان هه‌یه. له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "ئه‌ستێره‌كانی دواڕۆژ" كردووه و مه‌دالیای زێڕینی وه‌ك گۆرانیبێژ وه‌رگرتووه و به‌دوایدا ده‌ستی به تۆماركردنی گۆرانیی كردووه.
له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا خوێندنی ده‌نگ و موزیكی ته‌واو كردووه و به‌دوایدا ئه‌لبوومه‌كانی "محتجالك" و "شیل عیونك عنی"ی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام له ئه‌لبوومی "یا سلام"دا وه‌ك ئه‌ستێره ناسرایه‌وه و تا ئێسته ده‌یان گۆرانیی كلیپ كردووه و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری گۆرانیی عه‌ره‌بی ده‌ناسرێته‌وه. له ساڵی 2009دا له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان وه‌ك باڵوێزی نیازپاكی هاته هه‌ڵبژاردن. نانسی تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی موزیك و گۆرانیی وه‌رگرتووه و چه‌ندان ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه.