شاره‌زایان له بواریی ته‌كنه‌لۆجیای مۆبایل ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ له جۆریی گالاكسی نۆت 20 پڵه‌س خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی و لێنزی كامێرایی گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایانه بۆ ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئاشكرایان كردووه مۆبایله‌كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌كیترین گۆڕانكارییه‌كانی "دیزاینه‌كه‌ی و قه‌باره‌یی شاشه‌كه‌ی و لێنزیی كامێراكه‌ی" ده‌بێت.
ئەم مۆبایلە بەراورد بە بەرهەمەکانی تر شاشە و لێنزی کامێراکەی زۆر گەورەترە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه قه‌باره‌كه‌ی به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت به‌تایبه‌ت شاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لێنز و كونیله‌ی كامێراكانیی ئه‌مه‌یش ڕێگه‌ی ده‌دات به كوالێتییه‌كی به‌رزتر وێنه‌كان پیشاندات و وێنه‌كان بگرێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.