مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی ده‌ست پێ كردووه، ماموستایانی زانكۆ و ئابووریناسان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی.
هاشم عومه‌ر، مامۆستای زانكۆ و ئابووریناس، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پشتبه‌ستن به یه‌ك سه‌رچاوه گرفتی گه‌وره‌ی بۆ ئابووری هه‌رێم دروستكردووه، چاره‌سه‌ری دوور مه‌ودا هه‌یه بۆ ئابووری وڵات و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری كه ئه‌ویش زیادكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵییه.
روونیشی كرده‌وه كه كوردستان ده‌بێت چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی بۆ بازاڕی چه‌ند وڵاتێك هه‌نارده بكات و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات كاری له‌سه‌ر بكرێ.
كوردستان ده‌بێت چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی بۆ بازاڕی چه‌ند وڵاتێك هه‌نارده بكات
لای خۆیه‌و سه‌ركۆ یونس ئابووریناس، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كوردستان ده‌توانێت سه‌رچاوه‌كانی داهات و دارایی زیاد بكات له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه، له‌وانه بره‌ودان به كه‌رتی كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ و به‌روبوومی په‌له‌وه‌ر و ماسی.
روونیشی كرده‌وه كه له كه‌رتی گه‌شتیارییه‌وه ده‌رفه‌ت هه‌یه داهات زیاد بكرێت و ئه‌ویش به‌هاوكاری شوینه گه‌شتیارییه‌كان و پاشان به‌یاسا بڕێك باج وه‌ربگرێت له‌پای دابینكردنی كاره‌با و ئاو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كراوه كه ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات به‌ستراوه
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانی فراوانكردنی داهاته‌كان، ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌كه‌رتێك تووشی دارمان و دابه‌زینی نرخ یان ته‌نگژه ببێته‌وه ئه‌وا جێگره‌وه‌ی ده‌بێت له داهاتی كه‌رتێكی تری ستراتیجی وه‌ك كشتوكاڵ یان گه‌شتوگوزار.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كراوه كه ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات به‌ستراوه، سه‌رچاوه‌كانی تری داهاتمان پشت گوێ خستووه به‌تایبه‌ت كشتوكاڵ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ته‌نیا پشت به سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌وت نابه‌ستن و سه‌رچاوه‌ی تر ده‌دۆزنه‌وه، له دواین گوتاریشیدا له شه‌وی 22ی ئه‌م مانگه به ڕوونی باسی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی بۆ فراوانكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات كرد.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ