سەرۆک بارزانی: ئیرادەی تێكۆشانی گەلی كوردستان بە گوڕوتینێكی تازە سەرهەڵدەداتەوە

:: PM:05:49:25/05/2020 ‌

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان ڕای دەگەیەنێ، ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت یٔەوە یٔیرادەی تێكۆشانی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە گوڕوتینێكی تازە سەرهەڵدەداتەوە.

شۆڕشی گوڵان پەیامی بەردەوامی و كۆڵنەدان و پێداگری بوو

ئەمڕۆ دووشەم، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان لە پەیامێکدا نووسیویەتی: لە یادی شۆڕشی گوڵاندا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندووبوون و یٔاوارەیی و گیانفیدایی هەموو یٔەو تێكۆشەر و پێشمەرگە قارەمانانە هەیە، كە بەشداری شۆڕشی گوڵان بوون و مێژوو و شانازییان بۆ گەلی كوردستان دروست كرد. هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كوردستان.

هەر لەو پەیامەدا هاتووە: شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و یٔامانجەكانی شۆڕشی مەزنی یٔەیلوول بوو و، یەكێكە لە قۆناغە گرنگەكانی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان و سەلماندی كە یٔەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت یٔەوە یٔیرادەی تێكۆشانی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە گوڕوتینێكی تازە سەرهەڵدەداتەوە.

سەرۆک بارزانی لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێ، پەیامی شۆڕشی گوڵان كە لە بیست و شەشی یٔایاری 1976ـدا هەڵگیرسا، پەیامی بەردەوامی و كۆڵنەدان و پێداگری بوو لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و درێژكراوەی شۆڕشەكانی تری گەلی كوردستان بوو. بەرهەمی شۆڕشی گوڵان یەكڕیزیی هێز و لایەنەكانی گەلەكەمان بوو بۆ ڕاپەڕین و فیدڕاڵی و فرەلایەنی و هەڵبژاردن و بەرپابوونی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان كە هەر هەمووی دەستكەوتی گرانبەهان و بە خوێن و فرمێسك و هاتوونەتە دی. لەیادی چل و چوارەمین ساڵی شۆڕشی گوڵاندا جەخت لە پەیامی پێكەوەژیان و یٔاشتیخوازیی گەلی كوردستان دەكەینەوە و خەڵكی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە شۆڕش و خەبات و قوربانیدانیان بە فیڕۆ ناچێت.



وشە - كوردۆ شابان