سه‌باره‌ت به لێدوانێكی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به به‌شه‌بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، هۆكاری ڕاوه‌ستانی "ته‌مویل" بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تا ئێسته لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە
کاوە علی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاندووه، وەزارەتی دارایی و ئابووری، بودجەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج ناکات و ده‌نگۆی میدیایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له ڕاگه‌یاندراوێكدا نووسیویه‌تی، ئێسته کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نییە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە.
هه‌روه‌ها خراوه‌ته ڕوو، سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێسته لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.
له درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، لە وەزارەتی تەندروستییەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.