تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، نوێترین یاسای بۆ ڤیدیۆ به‌كارخست، ئه‌ویش پێوه‌ندیی به ده‌نگه‌وه هه‌یه و هه‌ر ڤیدیۆیه‌ك به‌كار بهێنیت و كۆپی ڕایتی نه‌كه‌یت، ئه‌وا ڤیدیۆكهت ده‌سڕێته‌وه، جگه له‌وه‌یش كۆپی ڕایتی له‌سه‌ر بوو ڤیدیۆكه بڵاو نابێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه یاسای نوێی ئینستاگرام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگریی ده‌كات له كۆپی كردنی هه‌موو جۆره ده‌نگێك كه له ڤیدیۆیه‌كدا هه‌یه و له ئینستاگرام بڵاوبووه‌ته‌وه و بته‌وێت له "لایڤ، ستۆریی یان پۆستی ڤیدیۆیی" به‌كاریبهێنیت، كه ئه‌مه‌یش پێی ده‌گوترێت كۆپی ڕایت.
لەمەودوا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كه ڤیدیۆیه‌ك به ده‌نگ بڵاو بكاته‌وه ده‌بێ كۆپی ڕایتی تایبه‌تی خۆی بێت
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پێشووتر هه‌بوو به‌ڵام ئێسته تووندتر كراوه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كه ڤیدیۆیه‌ك به ده‌نگ بڵاو بكاته‌وه ده‌بێ كۆپی ڕایتی تایبه‌تی خۆی بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه دزه‌ی پێ نه‌كرێت، كه له‌ڕێی ئه‌مه‌شه‌وه ده‌نگ وه‌ك لۆگۆیه‌كی تایبه‌ت به‌كارده‌هێندرێت كه كه‌س ناتوانێ بیبات و مافی خۆت ده‌بێ.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.