تا ئێسته وا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێران زۆر به‌هێزه و ده‌توانێ مووشه‌ك دروست بكات و ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه، به‌ڵام كاتێك واقیعه‌كان ببینینه‌وه و لێی وردبینه‌وه، به ته‌واوی ده‌گه‌ین به‌و بڕوایه‌ی كه زۆر هه‌ڵه‌ین، یه‌كێك له‌و نموونانه‌یش بریتییه له هاوه‌ن و تۆپهاوێژه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه تا ئێسته‌یش ئه‌و جۆره هاوه‌ن و تۆپهاوێژه كۆنانه‌ن كه له سه‌رده‌می شا له ئه‌مه‌ریكا كڕدراون، ده‌ی ئه‌گه‌ر ئێران هێنده به‌هێزه و ده‌چێته سه‌ر مانگ، بۆچی هاوه‌ن و تۆپهاوێژی مۆدێل كۆنی ساڵی 1977 به‌كارده‌هێنێت و خۆی دروستی ناكات؟
ماڵپه‌ڕی
Army Recognition ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌مه‌ریكا و مه‌رگ بۆ واشنتن ده‌كات، كه‌چی ئێسته‌یش ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مه‌ریكای لێ وه‌ربگیرێته‌وه، كه له سه‌رده‌می شا گرێبه‌ست له نێوان واشنتن و تاران كراوه و ڕه‌وانه‌ی ئێران كراوه، سوپاكه‌ی تووشی كه‌موكوڕی زۆر گه‌وره ده‌بێت، یه‌كێك له دیارترین چه‌كه‌كانیش بریتییه له هاوه‌ن و تۆپهاوێژی جۆری ئێم 110 كه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1963 خستییه خزمه‌ته‌وه و له جه‌نگی ڤێتنام به‌كارهێنرا، دواتریش له جه‌نگی قه‌ڵغانی بیابان و گه‌رده‌لوولی بیابان ئه‌مجۆره چه‌كه به‌كارهێنران و پاشان له ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه خانه‌نشین كرا و ڤێرژنی نوێی ئه‌و جۆره هاوه‌ن و تۆپهاوێژانه دروستكرا.
ئه‌و جۆره چه‌كه بۆ ئه‌وكات زۆر گرنگ و پێشكه‌وتوو بوو، به‌ڵام ئێسته گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و چه‌كی زۆر خێراتر و پێشكه‌وتووتر به‌رهه‌مهێنراون، له‌به‌ر ئه‌وه به ئاسانی به‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه ده‌توانرێ به‌سه‌ر ئه‌و سوپایه زاڵ بین كه ئه‌و چه‌كه كۆنه به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی نییه و به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانی و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایش له‌میانه‌ی نمایشی جه‌نگی ئێران، وێنه‌ی ئه‌و جۆره چه‌كه‌یان له نێو ڤیدیۆی په‌خشكراوی ئه‌و نمایشه سه‌ربازییانه دۆزیوه‌ته‌وه و سه‌رنج و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌و تۆپهاوێژه زۆر كۆنه و جووڵه‌ی زۆر هێواشه به به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره پێشكه‌وتووه‌كانی
ئێم 110 ده‌توانێ له دوو خوله‌ك سێ خول به ده‌وری خۆی لێ بدات، واته ئه‌و جۆره تۆپهاوێژه‌ی له‌سه‌ر تانكه‌كه به‌م خێراییه ده‌توانێ بسووڕێت و ئامانج بپێكێت، له‌و سێ جار خول خواردن و سووڕانه‌یش به ده‌وری تانكه‌كه ده‌توانێ یه‌كجار ته‌قه بكات و هێرش بكاته سه‌ر ئامانج، ئه‌مه‌یش به پشتبه‌ستن بووه به ئامێرێكی هایدرۆلیكی كه له نێو تانكه‌كه بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێسته زۆر دواكه‌وتووه، چونكه تۆپهاوێژی سه‌ر تانكه پێشكه‌وتووه‌كانی ئێسته زۆر له‌وه خێراترن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری پێكانی ئامانجیش زۆر كه‌متره به به‌راورد به تۆپهاوێژه‌كانی ئێسته.
ئه‌م جۆره تۆپهاوێژه پشتئه‌ستووره به وزه و توانای كه‌سانی ناو تانكه‌كه و چۆنیه‌تی كاركردنیان له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره هایدرۆلیكییه كه به‌رپرسه له خول خواردن و سووڕان و جووڵه‌ی لووله‌ی تۆپهاوێژه‌كه و دواتریش فه‌رمانی ته‌قه‌كردن له ڕێی كاپتی تانكه‌كه یاخود شوفێره‌كه‌یه‌وه، له خێراترین حاڵه‌ت ده‌توانرێ چوار خول له دوو خوله‌ك به ده‌وری تانكه‌كه بسووڕێته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر تیمه‌كه باشترین ڕاهێنانیان پێ كرا بێ و توانایه‌كی یه‌كجار زۆر و وزه‌یه‌كی باشیان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونیش وزه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه و خوله‌كانی تۆپهاوێژه‌كه‌یش كه‌متر و كه‌متر ده‌بنه‌وه، واته هاوشێوه‌ی خولانه‌وه‌ی ئێسته‌ی تۆپهاوێژه‌كان نییه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنییه و ته‌نیا به دووگمه‌ی كۆنتڕۆڵ و گێڕێكه‌وه له‌لایه‌ن شوفێری تانكه‌كه ده‌توانرێ له چركه‌دا به هه‌موو لایه‌ك بسووڕێنرێته‌وه.
له ساڵی 1994 ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی زۆری كێشی ئه‌و تۆپهاوێژه و ئامێری هایدرۆلیكی كۆنتڕۆڵكه‌ری تۆپهاوێژه‌كه به ته‌واوی له خزمه‌تی سوپا دوورخرایه‌وه و تۆپهاوێژی جۆری ئێم 110 ئه‌ی 2 ئێس پی خرایه خزمه‌ته‌وه، كه كێشی زۆر له‌و كه‌متره و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێراتر كار ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌یش توانرا زه‌خیره‌ی زۆر زیاتری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له نێو تانكه‌كان دابنرێت، كه پێشتر به‌هۆی قورسی تۆپهاوێژه‌كه ده‌بوو ڕێژه‌یه‌كی كه‌متری تۆپ و گولـله‌ی بخرێته ناو تانكه‌كه‌وه.
تاران باسی چوونه سه‌ر مانگ ده‌كات و ناتوانێ تۆپهاوێژێكی پێشكه‌وتوو دروست بكات!
ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا تۆپهاوێژیه‌كانی جۆری ئێم 4040 و ئێم 509 به‌كارده‌هێنرێت، كه به ته‌واوی به‌رهه‌می نوێترین پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیین و جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆریان له‌گه‌ڵ جۆره تۆپهاوێژه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌یه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی به خاوه‌نی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی ده‌زانێت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ جۆره جێگره‌وه‌یه‌كی ئه‌م چه‌كه‌ی به‌رهه‌م نه‌هێناوه و به‌كاری ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ به‌شێكی تر له تۆپهاوێژ و تانكی سۆڤیه‌تی پێشوو، كه زۆر كۆنن و به به‌راورد به توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا زۆر له دواوه‌یه.