نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه و هه‌ر به‌رمیلێك تێكه‌ڵی نه‌وتی برێنت، ئه‌مڕۆ به 36.30 دۆلار و نه‌وتی خاویش به 34.48 دۆلار مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
بەپێی ئەو چارتەی ڕۆژانە ماڵپەڕی
oilprice بڵاوی دەکاتەوە، ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئایار نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتووەتە 36.30 دۆلار و نەوتی خاویش بە 34.48 مامەڵەی پەوە دەکرێت، بەو پێیەش نرخی نەوت لەئاست ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتووەتە 36.30 دۆلار
رۆژی دووشه‌م، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان خواست و خستنه‌ڕوو له بازاڕی نه‌وت لە جیهاندا دروست ببێت. نزیكه‌ی 14 بۆ 15 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌م كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه.
مانگی رابردوو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ئه‌ندام له ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، وه‌ك رووسیا، له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت رێككه‌وتن كه به ئۆپێك پڵه‌س ناسراوه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت رۆژانه كه‌متر هه‌نارده ده‌كرێته بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش ده‌كاته 10%ی كۆی گشتی به‌رهه‌می نه‌وت له جیهان و به‌و هۆیه‌وه‌ش نرخی نه‌وت تا راده‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.