دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌موو دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، هاوكات به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان، وایكردووه كه چالاكیی هونه‌ری كه‌م ببێته‌وه، بۆیه جارجاره هونه‌رمه‌ندان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه كاره‌كانیان پێشان ده‌ده‌ن، ئیمپراتۆری گۆرانیی عه‌ره‌بیش "كازم ساهیر" یه‌ك له‌وانه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی له كه‌ناڵی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌بوزه‌بیی رۆشنبیریی له‌ڕێی یوتوبه‌وه پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر كرد. ساهیر به ده‌نگ و عووده‌كه‌ی گۆرانییه‌كانی له جه‌ژندا پێشكه‌ش به پێنج هه‌زار كه‌س له عاشقانی ده‌نگی خۆی كرد.
وێڕای گۆرانییه‌كانی خۆی كه پێشتر تۆماری كردوون و به بینه‌ر و گوێگرانی نامۆ نه‌بوون، هاوكات نوێترین گۆرانیی له شیعری شاعیرێكی سوودانییه‌وه پێشكه‌ش كرد.
له‌وباره‌یه‌وه شاعیری سوودانی یاسر ئهلبیلی رای گه‌یاندووه، من پێشتر شیعری "مێژووی له‌دایكبوونم" دابووه ساهیر، به‌ڵام پێش ئاهه‌نگه‌كه له جه‌ژندا، پێوه‌ندیی پێوه كردم و پێی گوتم ده‌مه‌وێ به‌شێكی له شیعره‌كه‌ت له‌و ئاهه‌نگه پێشكه‌ش بكه‌م، ئه‌وه‌یش بۆ من سوپرایز بوو، بۆیه زۆر دڵخۆشی كردم".
ئه‌و شاعیره ئه‌وه‌شی گوتووه، "من پێم گوتووه گوتنی شیعره‌كه‌ی من له‌گه‌ڵ ده‌نگی تۆ، بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه ئیمپراتۆری گۆرانی عه‌ره‌بی شیعری من بكاته گۆرانی، بۆیه بۆ من ئه‌م جه‌ژنه ده‌بێته دوو جه‌ژن".
له‌و ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر به ژه‌نینی عووده‌كه‌ی، ده‌یان گۆرانیی پێشكه‌ش كرد، نموونه‌ی گۆرانییه‌كانی وه‌ك "لا تتنهد- لا تحرمونی منها- اغازلك- ها حبیبی-سلامتك من الاه- نسیت بغداد" و زۆری تر.
له‌باره‌ی قۆناغی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی ساهیر له ماڵه‌وه، به جهماوهكهی گوت، "ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ماڵه‌وه بووم، به‌رده‌وام خه‌ریكی پرۆڤه‌ی ده‌نگ و موزیك بووم، هاوكات له خوێندنه‌وه دانه‌بڕاوم، هاوكات ئه‌و كاتانه له خوداوه نزیكتر بوومه‌وه. به‌هیوام ئه‌م په‌تایه له كۆڵمان ببێته‌وه و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان به یه‌كتر شاد ببینه‌وه.
كازم ساهیر له ساڵی 1957 له شاری مووسڵی عێراق له دایك بووه. یه‌كێك له‌و گۆرانبێژانهیه كه سه‌رجه‌م میلۆدییه‌كانی، خۆی بۆ گۆرانییه‌كانی داده‌نێت ته‌نیا چه‌ند گۆرانییه‌ك نه‌بێت. ئه‌و له بواره‌كه‌ی خۆیدا به "ئیمپراتۆری گۆرانیی عه‌ره‌بی" ده‌ناسرێته‌وه كه شاعیری ناوداری عه‌ره‌ب نزار قه‌بانی، ئه‌و نازناوه‌ی پێ داوه.
ساهیر منداڵ بووه كه له مووسڵه‌وه كۆچیان كردووه بۆ به‌غدا، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له منداڵییه‌وه به هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی په‌روه‌رده و گه‌وره بووه، ته‌مه‌نی 12 ساڵ بووه كه به به‌هره‌كه‌ی زانیوه و لاسایی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هابی كردووه‌ته‌وه. له‌و ته‌مه‌نه‌دا كاری كردووه و توانیویه‌تی ئامێرێكی عوود بكرێت و دواتر فێری گیتاریش بووه. ماوه‌ی 6 ساڵ له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی موزیكی له به‌غدا خوێندنی ته‌واو كردووه.
ساهیر له ساڵانی حه‌فتاكاندا یه‌كه‌مین گۆرانیی به‌ناوی "این انت"ی تۆمار كردووه. پاشان بووه مامۆستا و له شارۆكه‌ی ئاكرێ وانه‌ی به قوتابییان گوتووه‌ته‌وه. له هه‌شتاكاندا وه‌ك گۆرانیبێژێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌ركه‌وت و له نه‌وه‌ته‌كاندا چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌رده‌وام بووه له كاره‌كانی، چ وه‌ك گۆرانیبێژ و چ وه‌ك ئاوازدانه‌ر. ده‌یان كۆنسێرتی له وڵاته عه‌ره‌بی و ئه‌وروپییه‌كاندا ساز كردووه.
یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی ساهیر له ساڵی 1984دا به‌ناوی "شجره الزیتون" بوو. یه‌كه‌مین گۆرانیی له عێراق به‌ناوی "عبرت الشگ" بوو كه ساهیری كرده ئه‌ستێره، پاشان چووه كوێت و له‌وێوه بۆ به‌یرووت و ژماره‌یه‌ك گۆرانیی بڵاو كرده‌وه كه له دنیای عه‌ره‌بیدا بووه ناوێكی زۆر دیار. له ئێسته‌دا كۆنسێرت و ئه‌لبوومه‌كانی نایه‌نه ژمار، چونكه جیا له گۆرانییه‌كانی خۆی، میلۆدیی بۆ زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی عه‌ره‌ب داناوه. ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و دنیایی وه‌رگرتووه.