ژماره‌یه‌ك پزیشك له كۆڕبه‌ندی پزیشكیی منداڵان له ژاپۆن رایان گه‌ندووه، زۆر گرنگه كه هاووڵاتیی ئاسایی بایه‌خ به‌وه بدات كه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌مامك ببه‌ستێت، به‌ڵام بۆ منداڵی كه‌متر له دوو ساڵ، ده‌مامك مه‌ترسییه‌كی رژده.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له پزیشكان رایان گه‌یاندووه، ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته دوو ساڵ، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كۆرۆنا، ده‌مامك به‌كار بێنن.
ئه‌و پزیشكانه ئامۆژگاریی باوك و دایكان ده‌كه‌ن كه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، كارێكی باشه ئه‌گه‌ر خۆیان ده‌مامك به‌كار بهێنن، به‌ڵام نابێ ده‌مامك بۆ ئه‌و منداڵانه به‌كار بهێنن كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته دوو ساڵ.
كۆڕبه‌ندی پزیشكیی منداڵان له ژاپۆن و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی رای ده‌گه‌یه‌نن، به‌ستنی ده‌مامك بۆ منداڵی كه‌متر له دوو ساڵ، مه‌ترسیی رژدی بۆ دروست ده‌كات كه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانێ به ئاسانی هه‌ناسه بدات، هاوكات له‌وكاته‌دا مه‌ترسی بۆ دڵیشی دروست ده‌بێت، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ منداڵی كه‌متر له دوو ساڵ، ده‌مامك به‌كار بهێنێت.
ئه‌و كۆڕبه‌نده له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی له‌ڕێی ئینته‌رنێتیشه‌وه نووسیویه‌تی، "با واز له به‌كارهێنانی ده‌مامك بۆ منداڵانی كه‌متر له دوو ساڵ بهێنین".
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی ساڵی 2019 له شاری ووهانی چین بڵاو بووه‌وه و دواتر به‌هه‌موو دنیا گه‌شه‌ی كرد، تا ئێسته زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوون، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.