گەورە تیرۆرستەكەی عێراق كوژرا

:: PM:04:27:26/05/2020 ‌
هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان والی داعش لە عێراق كوژرا ئەركی كاروباری ویلایەتەكان بووە.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاوی كردووەتەوە، تیرۆرست موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبووری ناسراو بە "حەجی تەیسیر" كوژرا.

یاریدەدەری سەرۆكی داعش بوو بۆ كاروباری ویلایەتەكان 
ڕوونكراوەتەوە، حەجی تەیسیر  والیی رێكخراوی داعشە لە عێراق، كە یاریدەدەری سەرۆكی داعش بوو بۆ كاروباری ویلایەتەكان، لەلایەن فرۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كراوەتە ئامانج و كوژراوە.

باس لەوەشكراوە، ئەو تیرۆریستە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی دێرلزوور لە سووریا كرایە ئامانج.

عەمید یەحیا ڕەسووڵ گوتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان لە تویتێكی لە تویتەرەكەی نووسیوویەتی، ، تیرۆرست موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبووری ناسراو بە "حەجی تەیسیر" كوژرا، كە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی داعش بوو بۆ كاروباری ویلایەتەكان هەبوو.

كوشتنی حەجی تەیسیر لە كاتێكە ئێستە داعش لە عێراق چالاكییەكانی زیادی كردووە و هەفتەی ڕابردووش عەبدولناسر قەرداش جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی گیرا.



وشە - رامیار جەواد