سبەی شوێنە گەشتیارییەكان بەڕووی هاووڵاتییان دەكرێنەوە

:: PM:07:16:26/05/2020 ‌
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە سبەی هاووڵاتییان دەتوانن بچنە شوێنە گەشتیارییەكان لە سنووری پارێزگاكانی خۆیان.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، نادر ڕۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە سبەی 27ـی ئایار سەرجەم هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی ناوچە گەشتیارییەكان بكەن.

هەر هاووڵاتییەك لە سنووری پارێزگاكەی خۆی ئەتوانێت سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی شار و شارۆكەكان بكات
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتی، هەر هاووڵاتییەك لە سنووری پارێزگاكەی خۆی دەتوانێت سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی شار و شارۆكەكان بكات.

باسی لەوەشكرد، سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان دەكرێنەوە، نابێت ئەو شوێنانە سەرپێچی ڕێنونێییەكان بكەن، چونكە مەرجی كردنەوەیان پابەندبوونە بەڕێنوێنییە تەندروستییەكان و نێرگەلە كێشانیش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بە گوتەی نادر ڕۆستی، قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارۆكەكان و شارەدێكان لە سنووری یەك پارێزگا نامێنێ و دۆخەكە وەك پێش جەژن ئاسای دەبێتەوە و شوێنەكانی گەشتیاری بەرووی هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكرێنەوە.




وشە - رامیار جەواد