گەنجێك لە كاتی مەلەكردن خنكا

:: PM:10:20:26/05/2020 ‌
گەنجێكی شاری سلێمانی لەكاتی هاتنی بۆ سەیرانگای گۆڵێی سنووری شارۆكەی پێنجوێن لە كاتی مەلەكردن گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، لوقمان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن، بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم تەرمی گەنجێكیان هێنایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن لە كاتی گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا بوو.

تەمەنی 18 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی عەواڵی شاری سلێمانییە و بۆ گەشتكردن و مەلەكردن لەگەڵ كەسوكاری هاتبوونە سنووری پێنجوێن
ئەو بەرپرسەی تەندروستی گوتی، گەنجەكە ناوی " بەهنام عوسمان توفیق"ـە تەمەنی 18 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی عەواڵی شاری سلێمانییە و بۆ گەشتكردن و مەلەكردن لەگەڵ كەسوكاری هاتبوونە سنووری پێنجوێن و لەئاوی چەمی گۆڵێدا، كە ناوچەیەكی گەشتیاریە خنكا بوو.

ئاكۆ گۆڵێی، شایەتحاڵ و دانیشتووی گوندی گۆڵێ، بۆ "وشە" گوتی، ئەو گەنجە لەسەیرانگای گۆڵی خوار پردە ئاسنەكەی سەرووی گۆڵێ لەكاتی مەلەكردن بینیمان كە خنكا و تا گەیشتینە سەر تەرمەكەی گیانی لەدەست دا بوو.

گوندی گۆڵێ دەكەوێتە سنووری شارەدێی گەرمكی سەر بەشارۆكەی پێنجوێن و خاوەنی سەیرانگا و قەیتەرانێكی بەناوبانگی كوردستانە و ساڵانە لەوەرزی هاویندا گەشتیاران و هاووڵاتییان لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان سەردانی دەكەن و پلەكانی گەرمای كەمترە لە 25 پلەی سەدی لەوەرزی هاوین و گەرمادا.

پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنی


وشە - رامیار جەواد