یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق راى گه‌یاند، داعش تواناى ئه‌وه‌ى نییه جارێكى تر هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى شاره‌كانى عێراق بكات و گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى ته‌نیا له‌ڕووى راگه‌یاندنه. ئاشكرایشى كرد له ماوه‌ى رابردوودا هێزه عێراقییه‌كان موفتى داعشیان له مووسڵ گرتووه.
له‌م مانگه‌دا یه‌حیا ره‌سووڵ وه‌ك گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كان دانراوه و له دیمانه‌یه‌كى كه ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، ره‌سووڵ باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كات.
گوته‌بێژى كازمى : دیارترین سه‌ركرده‌ى داعش گیراوه
یه‌حیا ره‌سووڵ له به‌شێكى دیمانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، داعش تواناى گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه و ناتوانێ وه‌ك 2014 شاره‌كانى عێراق داگیر بكات، بابه‌تى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ته‌نیا له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه‌یه.
گوته‌بێژى سه‌ربازیى كازمى له لێدوانه‌كه‌ى ئاشكراى ده‌كات، له‌ماوه‌ى رابردوودا هێزه عێراقییه‌كان چه‌ندان سه‌ركرده‌ى داعشیان گرتووه، یه‌كێك له‌وان موفتى داعش بووه كه به ئه‌بو عه‌بدولبارى ناسراوه و زۆرترین فه‌تواى كوشتن له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌وه دراوه و مه‌زارى یونس پێغه‌مبه‌ریش له‌سه‌ر داواى ئه‌و ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تاى مانگى چواره‌وه رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ستى به كرده‌وه تیرۆریسته‌كانى كردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى رژدى له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته دروست كردووه.