ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، هاوپه‌یمانى سائیروون هه‌وڵى لادانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌دات، ئه‌مه‌یش عێراق تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى تر ده‌كات كه چاره‌سه‌ركردنى ئاسان نییه.
له راپۆرته‌كه‌ى ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌دا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى سائیروون قسه‌یان كردووه و باسیان له‌وه كردووه، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه.
حه‌لبووسى به په‌كخستنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تۆمه‌تبار ده‌كرێت
له‌وانه لایه‌نگرى هه‌ندێك لایه‌ن ده‌كات له دژى هه‌ندێك لایه‌نى تر، دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى په‌كخستووه و نه‌یهێشتووه په‌رله‌مان رۆڵى یاسادانان و چاودێرى خۆى ببینێ. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵ نه‌كردووه.
په‌رله‌مانتارانى سائیروون باسیان له‌وه كردووه، به‌ر له هه‌وڵدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ده‌رفه‌تێكى پێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى راست بكاته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا په‌رله‌مانتارانى سوننه باسیان له‌وه كردووه، ئه‌م هه‌وڵه‌ى سائیروون بۆ ئه‌وه‌یه پێكهاته‌ى سوننه بكاته ئامانج كه له دواى 2003وه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
حوڕه نووسیویه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه سه‌ربگرێت، ئه‌وا عێراق تووشی ته‌نگژه‌یه‌كى تر ده‌بێت و چاره‌سه‌ركردنى ئاسان نییه.
له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا خۆپێشاندانى عێراق ده‌ستى پێ كرد و یه‌كێك له داواكانى خۆپێشانده‌ران دوورخستنه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى عێراق بوو "سه‌رۆكى حكوومه‌ت و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار"، تا ئێسته ته‌نیا له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت به ئامانجى خۆیان گه‌یشتوون.