له ده‌باشانی سنووری سلێمانی گه‌نجێك به‌هۆی "فوول لایت"ه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و ده‌كوژرێ. بكوژی گه‌نجه‌كه نه‌گیراوه و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پێ كردووه.
ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر گێچەڵی به چه‌ند گه‌نجێك كردووه
رووداوه‌كه به‌مجۆره بووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شت له ده‌باشان، "فوول لایت"یان بۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر لێ داوه، دواتر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌ناو لاندكرۆزه‌ره‌كه‌وه ته‌قه له گه‌نجه‌كان ده‌كرێت و یه‌كێكیان كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه ده‌كوژرێ.
شایه‌تحاڵێكی ڕووداوه‌كه بۆ "وشه" ده‌ڵێت، سه‌ره‌تا ده‌مه‌قاڵی له نێوان گه‌نجه‌كان و شۆفێری لاندكرۆزهرهكه دروست بووه، دواتر هه‌مان ئۆتۆمبێل ده‌ست ده‌شكێنێته‌وه سه‌ر ئۆتۆمبێلی گه‌نجه‌كان و "گێچه‌ڵ"یان پێ ده‌كات. سه‌رئه‌نجام ئه‌و ڕووداوه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه پۆلیسی سلێمانی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه. سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و هێشتا ته‌قه‌كه‌ره‌كه نه‌گیراوه.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه ڕووداوی له‌و شێوه‌یه روو ده‌دات، پێشتریش به‌هۆی شۆفێرییه‌وه ده‌یان رووداوی برینداركردن و شه‌ڕ رووی داوه و لە ساڵانی ڕابردوویش لە هەولێر گەنجێك لەسەر "فوول لایت" كوژرا.