له كاتێكدا شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمانی سنووری پارێزگای سلێمانییان كردووه و له "ماوه‌ت" ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام میدیای په‌كه‌كه خه‌و به دهۆكه‌وه ده‌بینن و هه‌واڵی برینداربوونی منداڵێك له دهۆك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسێكی سنووری "ماوه‌ت" ئه‌مڕۆ به "وشه"ی راگه‌یاندبوو، به دیاریكراوی سه‌عات 11 و 40 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو توركیا بۆردمانی ماوه‌تی كردووه و ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كرده ئامانج، هێشتا زیانه‌كانیشی نه‌زانراوه.
میدیاكانی په‌كه‌كه نه‌ك زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاو ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ بۆردمانكردنه‌كه بشارنه‌وه و باسی رووداوی برینداركردنی منداڵێك له دهۆك ده‌كه‌ن
ماوه‌ت له رووی جیۆگرافییه‌وه ده‌كه‌وێته سنووری شارباژێڕی سه‌خته‌وه به‌دووری 55 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی، درێژ ده‌بێته‌وه تا سه‌ر سنووری ئێران و هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌كه‌وێته نێوان شارۆكه‌ی شارباژێڕ و شارۆكه‌كانی دووكان و پشده‌ر.
ماوه‌یه‌كی زۆره گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هاتوونه‌ته ناو گونده‌كانی ئه‌و سنووره، ته‌نانه‌ت پێشتر "وشه" بڵاوی كرده‌وه كه په‌كه‌كه له‌و سنووره سه‌رانه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌رده‌گرن و به ئاره‌زووی خۆیان بازگه‌یان داناوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه زیاتر له 15 سه‌عات به‌سه‌ر رووداوی بۆردمانكردنی په‌كه‌كه له ماوه‌ت تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام میدیاكانی په‌كه‌كه نه‌ك زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاو ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ بۆردمانكردنه‌كه بشارنه‌وه و باسی رووداوی برینداركردنی منداڵێك له دهۆك ده‌كه‌ن.
به بۆچوونی به‌شێك له شاره‌زایانی میدیایی، ئه‌و كاره‌ی میدیای په‌كه‌كه ده‌یكه‌ن پێوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه كه یه‌كێك له‌وانه بوونی ترسه، چونكه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه سنووری سلێمانی، له ترسی یه‌كێتی ناتوانن ئه‌و هه‌واڵه بڵاو بكه‌نه‌وه. هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه چوونه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه دژی پارتی و سنووری بادینان ده‌ستی پێ كردووه و كوژرانی گه‌ریلاكانی خۆیان لا گرنگ نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشه‌یه‌ك له دهۆك بنێنه‌وه و ئاڵۆزییه‌كان بگوازنه‌وه ئه‌وێ.