مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كات .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشی له ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كرد به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی "نه‌ژاد"ی برای له رووداوێكی هاتوچۆدا .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، مه‌سروور بارزانی هاوخه‌می بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به كه‌سوكار و دۆستانی ببه‌خشێت.