به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆكه‌ی بازیان رای ده‌گه‌یه‌نێت، له كارگه‌یه‌كی ئاسن له سنووری شارۆكه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی داوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27 ئایار، ئیسماعیل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆكه‌ی بازیان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له كارگه‌یه‌كی ئاسن له سنووره‌كه رووی داوه و تا ئێسته ئه‌وه‌ی زانراوه یه‌كێك له كرێكاره‌كان گیانی له ده‌ست داوه.
ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه كراوه
روونی كرده‌وه كه تا ئێسته به روونی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌وه‌نده‌ی ئاشكرایه له به‌شی سكرابی كارگه‌كه بووه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه كراوه و پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكاره، كرێكاری تریش بریندار بووه.
ساڵانه له كارگه‌كانی ئه‌و سنووره به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنوێنییه‌كان، حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه روو ده‌دات.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی