نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا دابه‌زینی تۆمار كرد و هه‌ر به‌رمیلێك تێكه‌ڵی نه‌وتی برێنت، ئه‌مڕۆ به 34.17 دۆلار و نه‌وتی خاویش به 31.37 دۆلار مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
مه‌ترسی هه‌یه ڕووسیا به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، جارێكی تر نرخی
نه‌وت به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ری بە شێوەیەکی بەرچاو له بازاڕه‌كانی دنیادا دابه‌زینی تۆمار كرد، یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ڕووسیا به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان ڕووسیا و سعوودیه ماوه‌ی ساڵێكه هه‌یه له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت له دنیادا.
شایانی باسه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست وه‌ستانی فڕۆكه‌خانه و زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه، نرخی نه‌وت بۆ خوار 20 دۆلاریش دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش زیانی زۆری له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت داوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و دۆخه‌ی پێشتر كه زیانێكی زۆری به وڵاتان گه‌یاند.
مانگی رابردوو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ئه‌ندام له ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، وه‌ك رووسیا كه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت رێككه‌وتن كه به ئۆپێك پڵه‌س ناسراوه.