هه‌ڤاڵ ئیبراهیم گۆرانیبێژی لاوی كورد دوای دابڕانێكی زۆر له ناوه‌ندی هونه‌ری، نوێترین كلیپی له كه‌ناڵی تایبه‌تیی خۆی لە یوتیوب بڵاو ده‌كاته‌وه، تا ئێسته 75,873 بینه‌ری هه‌بووه.
نوێترین كلیپی له كه‌ناڵی تایبه‌تیی خۆی لە یوتیوب بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، هه‌ڤاڵ ئیبراهیمی هونه‌رمه‌ند به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریم کە كلیپێكی نوێیه به‌ناوی "تو یا جانی" بڵاو كرده‌وه.
زیاتر گوتی، "تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن سه‌لمان شێخ مه‌می نووسراوه، ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن غه‌ریب قادر دانراوه، كاری ده‌رهێنانی نووره زێنه‌دین ئه‌نجامی داوه، كلیپه‌كه سێ خوله‌ك و 43 چركه‌یه و یه‌كێكه له به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كان."
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم خه‌ڵكی شاری دهۆكه، له ساڵی 1983 له شاری مووسڵ له دایك بووه، ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له كۆنسێرته‌كانیدا هه‌وادارێكی زۆر كۆ ده‌بنه‌وه.