هەر گەشتیارێك بچێتە ژاپۆن پارەشی پێ دەدرێ

:: AM:11:04:28/05/2020 ‌

حكوومەتی ژاپۆن بۆ راكێشانی سەرنجی گەشتیارانی بیانی بۆ وڵاتەكەی، بڕیارێكی سەیر دەردەكات كە لە مێژووی ئەم وڵاتە و تەنانەت وڵاتانی تریش بێ وێنەیە.

بڕیار دراوە هەر گەشتیارێكی بیانی بیەوێت سەردانی ژاپۆن بكات، ئەوا لە بری هەر رۆژێك مانەوە لە ژاپۆن، 185 دۆلاریشی پێ دەدرێت. 

دوای ئەو دۆخە نالەبارەی بەهۆی كۆرۆنا تووشی ئابووری و كەرتی گەشتوگوزاری ژاپۆن بوو، حكوومەتەكە خوازیارە بەم شێوەیە جووڵە بە كەرتەكە بداتەوە.

حكوومەتی ژاپۆن تریلیۆنێك و 350 یەنی تەرخان كردووە كە دەكاتە 12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
بۆ ئەو مەبەستە حكوومەتی ژاپۆن تریلیۆنێك و 350 یەنی تەرخان كردووە كە دەكاتە 12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. بەو پێیە ئەگەر گەشتیارێك بیەوێت بۆ مانگێك لە تۆكیۆ بمێنێتەوە، ئەوا پێنج هەزار و 550 دۆلار وەردەگرێت كە دەكرێ هەر لە گەشتەكەیدا خەرجی بكات.

بەگوێرەی سپوتنیك، ژاپۆن كە وڵاتێكی گەورەی پیشەسازییە لە گرتنەبەری رێوشوێنەكان دژی كۆرۆنا، زیانێكی زۆری بەركەوتووە و لە چەند رۆژی رابردوودا حكوومەتەكە 930 دۆلاری خستەسەر حیسابی هەر هاووڵاتییەكی ژاپۆن و دەیەوێت لەم رێیەوە باری زیانەكانی خەڵك سووك بكات.

دەگوترێ سەرجەم گیراوان و حوكمدراوان و تەنانەت ئەوانەش كە بە سێدارەدان سزا دراون و حوكمەكەیان جێبەجێ نەكراوە،  930  دۆلارەكەیان وەرگرتووە.



وشە - سلێمان تاشان