به‌هۆى ئه‌وه‌ى حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێسته ره‌خنه‌ى لێ گرتووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا سكاڵاى له‌سه‌ر كچێكى گه‌نج به ناوى دیلا كویۆرگا تۆمار كرد.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا سكاڵاى له‌سه‌ر كچێك تۆمار كردووه كه ته‌مه‌نى 24 ساڵه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ناوى زڕاندووه.
هاوكات ئه‌حمه‌د ئۆزالى پارێزه‌رى ئه‌ردۆغان، سكاڵاى له‌سه‌ر سێ كه‌سى تر تۆمار كردووه به هه‌مان تۆمه‌ت كه هه‌رسێكیان به‌رپرسن له پارتى گه‌لى كۆمارى توركیا ناسراوه به جه‌هه‌په.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت له دۆسیه‌كه‌ى دیلا كۆیۆرگا ئه‌وه‌یه، ئه‌و كچه ئێسته ره‌خنه‌ى له ئه‌ردۆغان نه‌گرتووه، به‌ڵكو ره‌خنه‌كانى حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه، ئه‌و كاته‌یش كچه‌كه ته‌مه‌نى 17 ساڵ بووه.
ماڵپه‌ڕێك: سه‌رۆكى توركیا تازه كچه ههرزهكارهكهى بیر كه‌وتووه‌ته‌وه
ماڵپه‌ڕه‌كه به توانجه‌وه نووسیویه‌تى، له‌وانه‌یه ئه‌ردۆغان به شتى تره‌وه سه‌رقاڵ بووبێت، به‌ر له دوو رۆژ بیرى كه‌وتووه‌ته‌وه و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كردووه و گیراوه.
ژماره‌ى گیراوه‌كانى توركیا رۆژ له دواى رۆژ له زیادبووندایه، به تایبه‌تى دواى كوتاده شكستخواردووه‌كه‌ى 2016، توركیا به بیانووى پیلانگێڕى و تیرۆر ده‌یان هه‌زار كه‌سى گرتووه، ئه‌مه‌یش رێكخراوه مرۆییه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپاى نیگه‌ران كردووه.