كاتێك حه‌سه‌ن رۆحانی گوتری خۆی له په‌رله‌مانی ئێرانا ده‌خوێنده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، كه‌وتبووه ناو خه‌وێكی قووڵه‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار بڵاوی كرده‌وه، كاتێك حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئێران دوێنێ له په‌رله‌مان خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی گوتاره‌كه‌ی بوو، محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، خه‌وی لێ كه‌وتبوو و ئه‌مه‌یش له‌لای میدیاكانی ئه‌و وڵاته و هاووڵاتییانیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بووه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی.
زۆربه‌ی ئه‌و كامێرایانه‌ی رۆژنامه‌نووسان كه له دانیشتنه‌كانی دوێنێی په‌رله‌مانی ئێران ئاماده بوون، هاوێنه‌ی كامێراكانیان خستبووه سه‌ر خه‌وه‌كه‌ی زه‌ریف، له‌وكاته‌ی زه‌ریف به ده‌مامكه‌وه سه‌ری بردبووه پشته‌وه و له خه‌وێكی قووڵدا بوو.
هه‌ندێك له هاووڵاتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ گاڵته‌جاڕی ته‌نانه‌ت كاتی خه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاندبوو كه سه‌رله‌به‌یانیی دوێنی چوارشه‌م له سه‌عات نۆ و 45 خولهك زه‌ریف خه‌وی لێ كه‌وتبوو.
چالاكێكی ئێرانی به‌ناوی "حجه‌ت فه‌قێ" له تویته‌ر نووسیبووی، "خه‌وێكی قووڵی زه‌ریف له‌وكاته‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی گوتار ده‌خوێنێته‌وه".
دوێنێ چوارشه‌م په‌رله‌مانی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، دانیشتنی خۆی ساز كرد. دواتر دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌ڵگرت.