به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان ئاشكرا بووه كه چه‌ند كه‌سێك له‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه یه‌كێتی ئازادی كردن و راده‌ستی كه‌ركووكی كردنه‌وه، كه‌سوكاری راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووكن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دوو له هه‌موو به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و له پێناو درێژه‌دان به ڕێككه‌وتنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، 176 تیرۆریستی داعشی راده‌ستی كه‌ركووك كردووه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و پرسه نین و ئه‌وه ته‌نیا به ڕێككه‌وتنی حزبی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كراوه.
جگه له راكان جبووری كه‌سی نزیكی به‌رپرسانی تری عێراق له ناو ئه‌و داعشانه هه‌یه
ڕۆژ به ڕۆژ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه ئاشكرا ده‌بێ كه یه‌كێتی ئازادی كردن، به‌شێكیان كه له چه‌ندان هێرش دژی پێشمه‌رگ به‌شدار بوون و ده‌یان پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كردووه، به‌شێكی تریشیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سوكاری راكان جبووری پارێزگاری كه‌ركووكن، هه‌ر ئه‌وه‌یش وای كرد كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی راكان جبووری سوپاس و ده‌ستخۆشی له حه‌مه‌سوور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك كرد.
جه‌واد محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دووبزی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، زانیاریمان هه‌یه ئه‌و داعشانه‌ی كه یه‌كێتی راده‌ستی راكان جبووری و به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقی كردوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌یان ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی تاوان و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، هاوكات كه‌سوكاری راكان جبووری پارێزگای سه‌پێنراوی كه‌ركووكیان تێدایه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه، نه‌یشارده‌وه كه هاوولاَتییان ترسیان له‌وه‌یه كه هه‌ر ئه‌و داعشانه ببنه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جارێكی تر شه‌ڕ روو بداته‌وه.
لای خۆیه‌وه شێخ زیاد نعێمی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی سنووری كه‌ركووك بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، زانیاری به‌وانیش گه‌یشتووه كه جگه له راكان جبووری كه‌سی نزیكی به‌رپرسانی تری عێراق له ناو ئه‌و دیلانهدایه كه راده‌ستی پارێزگاری كه‌ركووك و عێراق كران.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی