له‌باره‌ی هه‌واڵی تووشبووی دوو پاسه‌وانه‌ی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به كۆرۆنا كه دوێنی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و دواتر چووه مووسڵ، ته‌ندروستیی هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و وه‌زیره پشكنینیان بۆ كراوه و تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، بژار مو‌سا گوته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، دوێنی پشكنینی ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان پۆزێتیڤ ده‌رچووه و ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێ
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێ ئه‌و پشكنینه شانده بیانییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
دوێنی عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه، به‌ڵام پێش كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتبوو كه پشكنینی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و وه‌زیره پۆزێتیڤه و رێوشوێنی ته‌ندروستی گیرایه به‌ر