جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پێنج تووشبووه‌ی كۆرۆنا كه له شاره‌كه‌دا هه‌یه ره‌وشی ته‌ندروستییان جێگیره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، د.سه‌باح نامیق جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به "وشه"ی راگه‌یاند، پێنج تووشبووی كۆرۆنا له كه‌ركووك ماوه كه ته‌نیا یه‌كێكیان خه‌ڵكی سه‌نته‌ری كه‌ركووكه و ئه‌وانه‌ی تر خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رن.
یه‌كێك له تووشبووه‌كان خه‌ڵكی به‌غدایه
ڕوونیشی كرده‌وه، یه‌كێك له تووشبووه‌كان خه‌ڵكی به‌غدایه و له‌ناو پۆلیسی ئیتحادی ده‌وام ده‌كات و تووشی كۆرۆنا بووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك دووپاتی كرده‌وه، ره‌وشی ته‌ندروستیی تووشبووانی كۆرۆنا له كه‌ركووك جێگیره و یه‌كێكیان به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌چێ.
كه‌ركووك یه‌كێك بوو له‌و شارانه كه له‌سه‌ره‌تای گه‌یشتنی كۆرۆنا حاڵه‌ته‌كانی لێ تۆمار كرا كه له‌ناو خێزانێك بوو له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه، به‌ڵام دواتر په‌تایه‌كه بڵاو بووه‌وه حاڵه‌تی تری لێ تۆمار كرا.
كه‌ركووك/ محه‌مه‌د جه‌باری