وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی گه‌یشتنی زیاتر له حه‌وت تۆن كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی ئیماراتی بۆ هه‌ولێر رای گه‌یاند، ئێسته راده‌ی مه‌ترسیی كۆرۆنا له كوردستان زیاتره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئایار، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، له‌و دۆخه‌ی ئێسته پێویستمان به هاوكاری ته‌ندروستی هه‌ر وڵاتێكه ئه‌گه‌ر بۆ كوردستان بنێرن.
به‌ركه‌وتن زیاتر بووه له‌ناو هاووڵاتییان و پابه‌ند نه‌بوون زۆره
ڕوونیشی كرده‌وه كه شانازی به دۆستایه‌تی ئیمارات ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ زۆرێك له كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیان بۆ كوردستان ره‌وانه كردووه.
له كۆنگره‌كه‌دا كه نێردراوی "وشه" ئاماده‌ی بوو، وه‌زیری ته‌ندروستی رای گه‌یاند، پێویستیه ته‌ندروستییه‌كان له كوردستان زۆر به‌كار ده‌هێنرێ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن تیمه‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی كۆرۆنا، بۆیه به‌رده‌وام پێویستمان به پێویستی ته‌ندروستی هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه جیا له‌وه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێویستی ته‌ندروستی دابین كردووه.
د.سامان به‌رزنجی سه‌رنجی خسته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا و رای گه‌یاند، ئێسته راده‌ی مه‌ترسیی كۆرۆنا له كوردستان زیاتره و به‌ركه‌وتن زیاتر بووه له‌ناو هاووڵاتییان و پابه‌ند نه‌بوون زۆره.