بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببێته‌وه و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌یش كه به "وشه" دراون، پێش جه‌ژن له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی باسی ئاساییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كراوه.
وه‌ك له‌و زانیارییانه‌دا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه پێش چه‌ند رۆژ له جه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆبوونه‌وه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان باسكردنی كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی كراوه و باس له‌وه‌ش كراوه كه هه‌وڵبدرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه.
تائێسته كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نییه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، 28ی ئایار، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیار هه‌یه له دوای ته‌واوبوونی پشووی جه‌ژن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك گفتوگۆ بكرێت.
روونیشی كرده‌وه، تائێسته كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نییه، "به‌ڵام كۆ ده‌بینه‌وه".
له باره‌ی هه‌وڵدان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی گوتی، ئێسته هیچ ناڵێین له‌سه‌ر ئه‌وه و كاتی خۆی دێت.
به‌پێی زانیاریییه‌كانی "وشه" پێش جه‌ژن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا باس له كێشه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی كراوه و باس له‌وه‌كراوه كه هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی له‌و شێوه‌یه بكرێت پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حزب ئاسایی بكرێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش به هه‌مانشێوه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی