ئامار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابووری ڕووسیا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه ئابووری وڵاته‌كه له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ڕابردوو به ڕێژه‌ی 12% ڕووی له پاشه‌كشه كردووه له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌ی پێشبینیكراوی ساڵی 2020، ئه‌مه‌یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڤایرۆسی كۆڤید 19 گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كان دژ به په‌تای كۆرۆنا له ڕووسیا له 30ی ئادار/مارسی ئه‌مساڵه‌وه گیرانه‌به‌ر، به‌وهۆیه‌وه كه‌رتی كار و كۆمپانیاكان و بازرگانی به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه، زۆرینه‌ی وڵاته‌كه خرانه كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه، به‌مشێوه‌یه پیشه‌سازی وڵاته‌كه‌یشمان به ته‌واوی وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری دروست كردووه.
كۆرۆنا زیانه‌كانی گه‌وره‌تر و فره‌وانتر ده‌بێ بۆ سه‌ر داهاتووی ئابووری ڕووسیا
ئاماژه‌ی داوه، په‌تاكه گه‌وره‌ترین زیانی له ئابووری ڕووسیا داوه و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ئابووری وه‌ستاون، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش ئه‌مه بووه‌ته هۆی دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری وڵات به ڕێژه‌ی 12% له‌و ڕێژه‌یه‌ی كه بڕیاربوو ئه‌مساڵ ئابووری ڕووسیا تۆماری بكات.
پێشتر وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینی ده‌كرێ گه‌شه‌ی ئابووری ڕووسیا له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 9.5% ڕوو له پاشه‌كشه بكات.
هاوكات دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئابووری له دنیا خه‌مڵاندنه‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به گشتی ئابووری دنیا به ڕێژه‌ی 4.5% پاشه‌كشێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه پێشبینی ده‌كرا ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 4% به‌رزبوونه‌وه له گه‌شه‌ی ئابووری جیهان تۆمار بكرێت.