میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ڕووسیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وتی عێراق به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ بكات و كۆمپانیاكانی به فره‌وانی خه‌ریكی واژووكردنی گرێبه‌ستن له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه پێشتر ڕووسیا چه‌ندان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژوو كردووه و ئێسته‌یش خه‌ریكی مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشووری وڵاته‌كه و زۆرترین ده‌رفه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م عێراق، تا به سه‌رجه‌م ده‌سته‌واره‌كان ڕازی ببن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆسنه‌فتی ڕووسی بكه‌ن.
ده‌یه‌وێ ململانێی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه
ئاماژه‌ی داوه، كه مۆسكۆ ده‌یه‌وێ ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر عێراق بقۆزێته‌وه و شوێنپێی خۆی له‌و وڵاته به ته‌واوی قایم بكات، چونكه ئێسته وڵاته‌كه دابه‌شی سه‌ر به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بووه، ده‌یه‌وێ بژاره‌ی سێیه‌م بخاته به‌رده‌م عێراقییه‌كان و هه‌مووانیش له‌سه‌ری كۆك و هاوڕا بن، وه‌كچۆن پێشتریش له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵ درا چین بكرێته بژاره‌ی سێیه‌م، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه به ته‌واوی شكستی هێنا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵوێزی ڕووسیا له به‌غدا دووپاتی كرده‌وه، كه كۆمپانیاكانی ڕووسیا هه‌موو ئاماده‌یییه‌كیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه عێراق و ده‌ست به وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، پێچه‌وانه‌ی كۆمپانیاكانی تری دنیا، كه خه‌ریكن له عێراق ده‌كشێنه‌وه.