له شارۆكه‌ی به‌له‌دروزی سه‌ر به پارێزگه‌ی دیاله، به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆوه، باوكێك به گولـله كۆتایی به ژیانی كوڕه 19 ساڵییه‌كه‌ی هێنا و كوشتی.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی خێزانێكی نیشته‌جێی شارۆكه‌ی به‌له‌دروزی سنووری پارێزگه‌ی دیاله ناكۆكی و ده‌مه‌قاڵه له نێوانیان دروست ده‌بێ و دواجار پیاوێك كوڕه‌كه‌ی خۆی به گولـله ده‌كوژێت كه له دایكبووی ساڵی 2001ه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ماڵباته به دیارییكراوی دانیشتووی ناوچه‌ی شا عه‌لی سنووری شارۆكه‌ی بهلهدروزن و دوای ڕووداوه‌كه‌یش پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی چوونه‌ته شوێنه‌كه و ته‌رمی كوژراوه‌كه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و باوكهكهیش خراوه‌ته گرتووخانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
به دیارییكراوی هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه
ئه‌وه‌ی تا ئێسته ڕوونه بریتییه له‌وه‌ی هۆكاری كوشتنی كوڕه‌كه له‌سه‌ر كێشه و ناكۆكی ناوخۆی خێزانه‌كه بووه، به‌ڵام تا ئێسته نازانرێ به دیارییكراوی كێشه‌كه چی بووه و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و باوكه‌كه بوون یان كوڕه‌كه و كێ له سه‌ره‌تا ده‌سپێشخه‌ر بووه و جۆری ناكۆكییه‌كه و هه‌موو ئه‌وانه له ڕووی یاسایییه‌وه پێویستیان به ئاشكراكردن هه‌یه و تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یش ده‌ستیان به گه‌ڕان به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه كردووه.