سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی جارێكی تر دژی ژیانی خه‌ڵك و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ خۆپارێزی به‌رانبه‌ر كۆرۆنا قسه‌ی كردووه و چاودێرێكیش ده‌ڵێت، سۆران عومه‌ر ده‌یه‌وێ بازرگانی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه بكات.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی هه‌ڵه‌به‌ستنی تۆمه‌ت به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سۆران عومه‌ر درایه دادگا و له په‌رله‌مانی كوردستانیش پارێزبه‌ندی لێ هه‌ڵگیرا، وه‌ك بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا رێوشوێنه یاساییه‌كان به‌رانبه‌ری جێبه‌جێ بكرێ.
سۆران عومه‌ر سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئیحراجی بۆ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی دروست كردووه، ئێسته به ته‌واوی گومانی لێ ده‌كرێ كه سه‌ر به لایه‌نی تر بێت
له‌وه‌ته‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵگیراوه، به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌یه‌وێ خه‌ڵك رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، وای پێشان ده‌دات كه جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێنوێنییه‌كان دژایه‌تی حكوومه‌ته.
سۆران عومه‌ر كه پێشتر به ئاشكرا سیخوڕی كردووه و له‌لایه‌ن مه‌لا كرێكاریش ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ده‌ستی له كوشتنی سه‌تان كه‌س هه‌بووه له ریزی رێكخراوی تیرۆری ئه‌نساروئیسلام.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، سۆران عومه‌ر سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئیحراجی بۆ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی دروست كردووه، ئێسته به ته‌واوی گومانی لێ ده‌كرێ كه سه‌ر به لایه‌نی تر بێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سۆران عومه‌ر له فه‌یسبووكی خۆیه‌وه گرتوویه‌ته‌به‌ر و نایه‌وێ خه‌ڵك ژیانیان پارێزراو بێ، مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر چاودێری سیاسیی و نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئیسلامییه ده‌یكات، لووتكه‌ی بێ مۆڕاڵی ئاینی و سیاسیی و ئه‌وه بازرگانیكردنه به ژیانی خه‌ڵكه‌وه.
مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دڵنیام به‌هۆی پۆستێكی 50 وشه‌ییه‌وه، سه‌تان كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن و كاتێك هه‌زاران كه‌س دووچاری په‌تای كۆرۆنا بوون و نه‌خۆشخانه‌كان توانایان نه‌ما، ئه‌وكاته هێرش ده‌كه‌یته سه‌ر حكوومه‌ت و به فاشیل و كه‌مته‌رخه‌م تاوانباری ده‌كه‌ی".
ئه‌و چاودێره داوای كردووه كه داواكاری گشتیی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه به زووترین كات سۆران راپێچی به‌رده‌م دادگا بكات.