هاوپه‌یمانان: شه‌ڕی تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێویسته‌ له‌ هاوئاهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رده‌وام بین

:: PM:03:40:30/05/2020 ‌
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ ئیریك هێڵ فه‌رمانده‌ی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی‌ ئایار، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی هاوئاهه‌نگی‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرا. دووپات له‌ گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاوئاهه‌نگی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش كرا .

سه‌رۆكی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نیگه‌رانیی خۆی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی چالاكی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نیگه‌رانیی خۆی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی چالاكی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی هێرشكردنه‌ سه‌ر جووتیارانی كورد و ڕفاندنیان .

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ هێڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا. گوتی "شه‌ڕی تیرۆر هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌ و پێویسته‌ له‌ هاوئاهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام بین و زیاتر په‌ره‌ی پێ بده‌ین".



وشە - سه‌رخێڵ هاشم