یه‌كێك له میوه هه‌ره به‌تام و خۆشه‌كانی وه‌رزی به‌هار هه‌ڵووژه‌ی سه‌وزه، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار خواست له‌سه‌ر ئه‌م میوه‌یه زیاد ده‌كات و سوودێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام پسپۆڕانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن: نابێت له ڕۆژێكدا 10 دانه زیاتر بخۆیت.
میوه‌ی هه‌ڵووژه‌ی سه‌وز كه له‌ناو كورددا به "
گه‌راز"ـیش ناسراوه، یه‌كێكه له میوه به‌تام پڕفرۆشه‌كانی وه‌رزی به‌هار، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م وه‌رزه خواست له‌سه‌ری زۆر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی جیاوازیی له میوه‌كانی تر و تامه ترشه‌كه‌یه‌وه، وای كردووه گه‌وره و منداڵ حه‌زی لێ بكه‌ن، كه‌چی پسپۆڕانی ته‌ندروستی خواردنی بڕێك زۆر له‌م میوه‌یه به مه‌ترسیدار ده‌زانن و داوا ده‌كه‌ن له ڕۆژێكدا 10 ده‌نك زیاتری لێ نه‌خورێت.
ئه‌م میوه به‌هارییه‌ی به خوێوه زیاتر ده‌خورێت، به‌وه ناسراوه كه حه‌زی خواردن ده‌كاته‌وه و برسیت ده‌كات، هه‌روه‌ها سوودی بۆ هه‌رسكردن زۆره چونكه له ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو و ترشی پێك هاتووه، به‌پێی قسه‌ی پسپۆڕان هه‌ڵووژه‌ی سه‌وز ئامێری هه‌رس له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌شیان به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ڕیشاڵه خۆراكی و مادده‌ی دژه ئۆكسانه تێیدا.
كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌ده دەبێت
پسپۆڕانی ته‌ندروستی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، هه‌ڵووژه‌ی سه‌وز له نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله ده‌تپارێزێ و سوڕی میزكردن ڕێك ده‌خات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ڕێژه پۆتاسیۆمه‌ی تێیدایه، په‌ستانی خوێن چالاك ده‌كات.
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو سووده ته‌ندروستییه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌ڵووژه‌ی سه‌وز له ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕیشاڵه خۆراكییه‌كان پێك هاتووه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه نابێت له ڕۆژێكدا 10 دانه زیاتری لێ بخورێت، چونكه خواردنی بڕێكی زۆری ئه‌م میوه‌یه ده‌بێته هۆی دروستكردنی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌ده، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مرۆڤی تووشی سكچوون و تێكچوونی ئامێری هه‌رس بێت.