نێچیرڤان بارزانی دووپات له گرنگیی هه‌بوونی میكانیزمێك بۆ هاوكاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌رال ئیریك هیل فه‌رمانده‌ی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆڕێكخستنه‌وه و مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی جموجووڵ و هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش له عێراق و سووریا كرا
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانی به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ته‌ندروستی و ئابووریدا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رنامه و جموجووڵی سه‌ربازیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه گفتوگۆی ستراتیجیی ئه‌مه‌ریكی ـ عێراقی كه بڕیاره مانگی داهاتوو ده‌ست پێ بكات و تیایدا نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ پێوه‌ندییه‌كانی ئێسته و داهاتووی عێراق و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ بكرێت، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی له گرنگیی ئاماده‌یی و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له‌و گفتوگۆیه و له دانان و ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆڕێكخستنه‌وه و مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی جموجووڵ و هێرشه‌كانی تیرۆرستانی داعش له عێراق و سووریا كرا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژد له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌ردوو وڵات.
نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی گرنگی و پێویستیی به‌رده‌وامیی پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا، دووپاتیشی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌نگاونانی سیاسی له عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته عێراقییه‌كان هه‌ست به هاوبه‌شی و متمانه و پارێزراویی ئێسته و داهاتوویان له عێراقدا بكه‌ن.