له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ڕێی پێنجوێن- سلێمانی، كه‌سێك بووه قوربانی و گیانی له ده‌ست دا. تا ئێسته رووداوێكی ده‌گمه‌ن نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گمه‌نه ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ست داوه كوڕه‌كه‌یشی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌مانشێوێن و به هه‌مان جۆری ڕووداو گیانی له ده‌ستداوه.
پیاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له رووداوه‌كه‌دا گیانی له ده‌ست داوه ناوی "حاجی ئیبراهیم سه‌یدسادق"ـه، به‌هۆی شێلانی له‌لایه‌ن ئوتومبێلێكه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌م ڕووداوه‌ش له‌كاتێكدایه، دوو ساڵ پێش ئێسته كوڕه‌كه‌شی به هه‌مان ڕووداو گیانی به ده‌ستدابوو.
شۆفێری پیكابه‌كه لای پۆلیسی پێنجوێن ده‌ستبه‌سه‌ره كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه
نه‌قیبی هاتوچۆ زاخۆ مسته‌فا، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی باشماخ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕووداوێكی شێلانی هاووڵاتیی له ڕێ پێنجوێن و گه‌رمكدا ڕوویدا، كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابكی نیسانی تاك بووه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه گیانی له ده‌ست داوه، ته‌مه‌نی له‌نێوان 55 بۆ 60 ساڵ بووه. دووپاتیشی كرده‌وه كه شۆفێری پیكابه‌كه لای پۆلیسی پێنجوێن ده‌ستبه‌سه‌ره كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه.
سلێمانی/ لۆڤه محه‌مه‌د