وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا كرد كه ئه‌مڕۆ له سلێمانی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاندووه، تووشبووێكی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 له شاری سلێمانی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بوو و به‌ركه‌وتووی برا تووشبوه‌كه‌ی بوو كه كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسایه.
حه‌وت كه‌سى تر له خێزانه‌كه‌ى تووشى كۆرۆنا بووه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونی كردووه‌ته‌وه كه جگه له خۆی حه‌وت كه‌س له خانه‌واده‌كه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و دوای ئه‌وه‌ی له ڕێكه‌وتی ٢٠٢٠/٥/١٥ نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌دیاركه‌وتووه و پێشتر ھیچ نه‌خۆشیه‌كی تری نه‌بووه و له ٢٠٢٠/٥/١٩ پشكنینی بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
روونیش كراوه‌ته‌وه كه له 25ی ئه‌م مانگه‌وه ئه‌و تووشبووه باری ته‌ندروستی ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی بووه.