وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار كه‌سی تری تووشبووی كۆرۆنای له دهۆك راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشان كران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كان دوو پیاو ته‌مه‌ن 42 و 22 ساڵ و دوو ژن ته‌مه‌ن 60 و 31 ساڵ.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه دراوه كه تووشبووێكیان یه‌كه‌م پیشه‌ی پاسه‌وانه له پارێزگای به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشووه و دانیشتووی شارۆكه‌ی سێمێله. تووشبووی دووه‌م شوفێری بارهه‌ڵگره دانیشتووی باشیك كه له خالی پشكنین نموونه‌ی پشكنینی تاقیگه‌ی لێوه‌رگیراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
هاوكات دوو ژنه تووشبووه‌كه‌ی تر له خانه‌واده‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی پارێزگای دھۆكن و كه یه‌كیان دانیشتووی سێمێله و ئه‌وه‌ی تریان دانیشتووی ناو شاری دھۆكه.