ئابووریناسان و فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌شبینی خۆیان به ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌رده‌بڕن و دووپات له پشتیوانی حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د ماموستا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان به‌ڕێژه‌ی 50% هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌تایبه‌ت له قۆناغێكی وه‌ك ئێسته كه كوردستان به ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری تێپه‌ڕ ده‌بێ و سه‌رباری ئه‌وه‌یش نه‌هێشتنی نادادییه له نێوان فه‌رمانبه‌رانی كوردستان.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د كه فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی ته‌ندروستییه پێی وایه، هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی دارایی و ده‌ستبردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان، جێی ڕه‌زامه‌ندی هاووڵاتییانه به گشتی و مووچه‌خۆران به‌تایبه‌تی.
بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان ئه‌وانه‌ی ئێسته له‌سه‌ر كارن و ئه‌وانه‌شی به‌و پله‌یه خانه‌نشینن، بڕیارێكی زۆر گرنگه
ئه‌و بۆ "وشه" پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی چاكسازی دووپات كرده‌وه.
ناسر ئیسماعیل ئابووریناس به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان ئه‌وانه‌ی ئێسته له‌سه‌ر كارن و ئه‌وانه‌شی به‌و پله‌یه خانه‌نشینن، بڕیارێكی زۆر گرنگه، چونكه له دنیادا جیاوازیی مووچه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له نێوان فه‌رمانبه‌ران و پله‌باڵاكان هه‌یه، ده‌توانین بڵێین دادپه‌روه‌ری مووچه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی، به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی گشتی نامێنێت و 80%ی داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویسته سوود له‌و داهاته ببینن.
له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری دا چاكسازی بكرێ و دادگه‌ری بۆ مووچه و فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه له یه‌كه‌م وتاری له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، "خواستی یه‌كه‌می من رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازییه". ئه‌وه‌یش هۆكار بوو كه چاكسازی ببێت به یاسا و له داهاتوویه‌كی نزیك جێبه‌جێ بكرێ.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ