وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبووێكی تری كۆرۆنای له گه‌رمیان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئایار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشان كرا.
تووشبووه‌كه ژنێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵه
روونیش كراوه‌ته‌وه كه تووشبووه‌كه ژنێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵه، نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ھه‌یه و پشكنینی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، دانیشتووی گه‌ره‌كی ئازادیه له كفری.
كۆی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان گه‌یشته 583 له نێویاندا 409 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و ئێسته 168 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرین.