گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌و مردنه نوێیه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی، زه‌نگی مه‌ترسیی لێی دا و ترس هه‌یه نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ببن و "نه‌توانین كۆنترۆڵی بكه‌ین".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی ئایار، تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له سلێمانی دوای 10 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری پزیشكی گیانی له ده‌ستدا. ئه‌و كه‌سه‌ی كۆچی دوایی كرد ته‌مه‌نی 38 ساڵه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستیی سلێمانی مه‌ترسیی خۆی پێشاندا كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و جۆره بڕوات ئه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ده‌بن
د. یاد نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مردنی ئه‌و كه‌سه به‌هۆی كۆرۆناوه كه پێشتر هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره و پێمان ده‌ڵێ كۆرۆنا ئێسته مه‌ترسییه‌كی ڕژدتره و پێویسته خه‌ڵك خۆیان بپارێزن.
روونیشی كرده‌وه، له‌و ژماره‌ی ئێسته له سه‌نته‌ری چاسه‌ری كۆرۆنا هه‌ن له سلێمانی حه‌وت كه‌س باری ته‌ندروستیان ناجێگیره و پێویستیان به هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد هه‌یه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستیی سلێمانی مه‌ترسیی خۆی پێشاندا كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و جۆره بڕوات ئه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان پڕ ده‌بن و " ناتوانین به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان بكه‌ین".
له‌باره‌ی ڕێوشوێنی نوێ بۆ به‌رگرتن به كۆرۆنا د. یاد گوتی، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری نین، به‌ڵام پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن، بۆنمونه ئه‌گه‌ر رۆژانه ده‌چن بۆ ماركێت با بیكه‌ن به هه‌فتانه.