ماوه‌یه‌كه ڕووداوی كوشتن و ونبوون لە کەرکووک ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه، پله‌دارێكی هێزه ته‌ناهییه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كان پێوه‌ندییان به كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
سه‌ر و ئه‌ندامی نێرینه‌ی بڕیوه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ی ئایار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی له كه‌ركووك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه، ئه‌مڕۆ بكوژ و تاوانباری گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕه‌كی عرووبه‌ی شاری كه‌ركووك، گیران و ڕووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه.
زیاتر گوتی، "دوای ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 29ی ئایار، ئاگادار كراینه‌وه كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به به‌ناوی (ئه‌حمه‌د خزه‌یر)، ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی له‌ناو چه‌می خاسه له گه‌ڕه‌كی عرووبه‌ی شاری كه‌ركووك دۆزرایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركووك به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌مید قه‌یس عامر ناجی و ئه‌ندامانی تیمه‌كه گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرا.
ڕوونی كرده‌وه، "دوای لیكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی كه‌ركووك، توانییان سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌موو 30ی ئایار، بكوژ و تاوانباری گه‌نجه‌كه بگرن و ڕووبه‌ڕووی یاسای بكه‌نه‌وه".
ئاشكرای كرد، "ده‌ركه‌وت هاوسه‌ری گه‌نجه كوژراوه‌كه كه ناوی (ئالا‌و سه‌عد مه‌هدی ساڵح ریاشی ‒ له‌دایكبووی ساڵی 1999 ‒ ژنی ماڵ ‒ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی عرووبه‌ی شاری كه‌ركووكه)، پلانی داڕشتووه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی (حه‌سه‌ن مه‌هدی عه‌بد لهێبی) به ئاگاداری (به‌دره خوام خچر ‒ دایكی ئالا‌و) بۆ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئێسته سه‌رجه‌م تاوانباران گیراون و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بكوژ (حه‌سه‌ن مه‌هدی عه‌بد لهێبی) و كوژراو (ئه‌حمه‌د خزه‌یر) هاوڕێی یه‌كتر بوونه و به‌یه‌كه‌وه كاری دارتاشییان كردووه، ماوه‌یه‌ك بوو ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری ئالا‌و گومانی هه‌بووه ژنه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ مه‌هدی هاوڕێیدا پێوه‌ندییان هه‌بێت، بۆیه به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌بووه، بكوژه‌كه سه‌ره‌تا (ئه‌حمه‌د)ی خنكاندووه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی خستووه‌ته ناو چه‌می خاسه‌وه، له‌وێ سه‌ر و ئه‌ندامی نێرینه‌ی بڕیوه و ته‌رمه‌كه‌ی شێواندووه، ئێسته سه‌رجه‌م تاوانباران گیراون و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
شایانی باسه هه‌ر دوێنێ شه‌موو گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین هاوشێوه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك گوتی، ڕۆژی 25ـی ئایار، ته‌رمی "ر . ح . ئـ" له گوندی شۆڕانی شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ، دوای چه‌ندان ڕۆژ له ونبوونی دۆزرایه‌وه، هێزه ته‌ناهییه‌كان دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی كوشتنی گرت و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان كه ده‌ستگیرانی كوڕه‌كه‌یه، له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ددانی ناوه به‌وه‌ی خۆی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كوشتووه، لێكۆڵینه‌وه‌یش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.