مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى چاكسازى دارایى كۆ بووه‌وه و كۆمه‌ڵێك بڕیارى له‌باره‌ی مووچه ده‌ركردووه.
رۆژنامه‌ى
سه‌باحى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ى ئایار، له هه‌واڵێكدا باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و لیژنه‌ى چاكسازى كردووه كه ئێواره‌ى دوێنێ به‌ڕێوه چوو.
كازمى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى چاكسازى دارایى كۆبووه‌وه
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، كازمى كۆمه‌ڵێك بڕیارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى دارایى داوه، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله‌باڵاكان له ده‌وڵه‌ت، نه‌هێشتنى دوو مووچه‌یى و زیاتر له مووچه‌یه‌ك، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه به‌شێوه‌یه‌ك دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى تێدا بێت.
رۆژنامه‌ى سه‌باح ته‌واوى زانیارییه‌كانى له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى وه‌رگرتووه كه له لایه‌ن نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌ڕێوه‌بردنى دارایى وڵات، عێراق تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى بووبوو، دواتریش له سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه ته‌نگژه‌كه‌ى قووڵتر بووه‌ته‌وه، چونكه عێراق به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێ و نرخى نه‌وتیش به‌و شێوه‌یه نییه تا بتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ دابین بكات.
بۆیه چاوه‌ڕوانى له كازمى ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك چاكسازى له سیستمى دارایى بكات.