ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕێنوێنیی نوێی بۆ بەکارهێنانی دەمامک بڵاو کردەوە

:: PM:03:54:31/05/2020 ‌
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی حەوت ڕێنوێنیی نوێی بۆ چۆنییەتی بەکارهێنانی دەمامکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە، داوا دەکات سەرجەم هاووڵاتییان پێوەی پابەند بن.

حەوت ڕێنوێنیی بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی دەمامک

لەم کاتەدا کە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا ڕووی لە زۆربەی وڵاتان کردووە و داوا لە هاووڵاتییان کراوە لەسەر بەکارهێنانی دەمامکی خۆپارێزی بەردەوام بن، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕاگەیەنراوێکی نوێی بڵاو کردووە، تێیدا حەوت ڕێنوێنیی بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی دەمامکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا باس کردووە.

ڕێنوێنییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەکاتی بەکارهێنانی دەمامکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا:

_ لە شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەکاندا دەمامک بەکار بهێنە.

_ دەست لە دەمامکەکەت مەدە و لەکاتی قسەکردن لەگەڵ بەرانبەرەکەت مەیجوڵێنە.

_ دەمامک بۆ پاراستنی لووت و دەمە، بەتەنیا لە لووت یان تەنیا لە دەمتی مەبەستە، بەڵکو تا چەناگەشتی پێ داپۆشە.

_ دەمامکی بەکارهێنراو لە خواردن و پێداویستیی منداڵ دوور بخەوە و تەنیا یەک جاریش بەکاری بهێنە.

_ کاتێک دەمامک بەکاردێنیت، ڕێنماییەکانی تری خۆپارێزی جێبەجێ بکە، چونکە دەمامک بەتەنیا لە کۆرۆنا ناتپارێزێ.

 _ دەمامک بە شێوەی دروست ببەستە، ئەو لایەی تەلی پێوەیە با لەسەر لووتت بێت، دوای ئەوەی لاسیکەکەت لە گوێت بەست، تەلەکە لە لووتت گیر بکە.

_ کاتێک دەتەوێت دەمامک بگۆڕیت یان لایبەیت، بە لاسیکەکانی پشتی گوێت لێی بکەرەوە و فڕێی بدە، دەست لە پێشەکەی مەدە و دواتریش دەستەکانت بە جوانی بشۆ.


وشە - ڕێناس شابان