كۆمپانیای سۆنی رۆژانه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی پله‌یسته‌یشنه تازه‌كه ئاشكرا ده‌كات و تا ئێسته ئه‌وه‌ی نه‌دركاندووه كه دیزاینه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت و كه‌یش ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مه ئیڤێنتێك ڕێك ده‌خات كه له سێی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هه‌م دیزاین و هه‌میش كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی پله‌یسته‌یشن پێنج ئاشكرا ده‌كات.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
venturebeat" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه سۆنی له چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوودا ئیڤێنتی PS5 ڕێكده‌خات كه له میانی ئیڤێنته‌كه‌دا هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیی و دیزاین و كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه ئاشكرا ده‌كات، كۆمپانیاكه پێشووتر گوتویه‌تی له پشووی ئه‌م هاوینه ئامێره‌كه ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام له ئیڤێنته‌كه ئه‌م بڕیاره به ته‌واوه‌تی ڕوون ده‌بێته‌وه.
سۆنی بڕیاریی داوە لە پشووی ئەم هاوینە ئامێرەکە بخاتە بازاڕەوە
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.