وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له سبه‌ینێوه نرخی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه 25% داده‌به‌زێ و خێراییه‌كه‌یشی زیاد ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ی ئایار، ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، له سبه‌ینێوه‌ی 25%ی نرخی ئینته‌رنێت داده‌به‌زێت و خێراییه‌كه‌یشی دوو هێنده زیاد ده‌كرێ.
له‌مڕۆوه كوالێتی ئینته‌رنێت به‌رز كراوه‌ته‌وه
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن داوای له هه‌موو كۆمپانیاكانی گه‌یاندن كرد، نرخی ئینته‌رنێت و پێوه‌ندی دابه‌زێنن، وه‌ك خزمه‌تێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
ئانۆ جه‌وهه‌ر باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و پاره‌ی به كارتی كۆڕه‌ك و زه‌ین و ئاسیاسێڵ ده‌درێ ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ی عێراق به‌پێی ئه‌و رسووماته‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌یده‌ن، بۆیه داوامان كردووه كه ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی كوردستان.
زریان ته‌ها نێردراوی "وشه" له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پرسیاری له‌باره‌ی كوالێتی ئینته‌رنێت كرد و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن دووپاتی كرده‌وه كه له‌مڕۆوه كوالێتی ئینته‌رنێت به‌رز كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام چاودێری ده‌كرێ.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خزمه‌تێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بینرێ، چونكه پێشتر خه‌ڵك به‌رانبه‌ر گرانی نرخی ئینته‌رنێت و پێوه‌ندی ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی.