ماڵپه‌ڕێكی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح، ڕه‌خنه‌ی توند له میدیا ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ده‌گرێ به‌وه‌ی بایه‌خیان به كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ نه‌داوه.
ماڵپه‌ڕی "پوكمیدیا" ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ته‌نیا ڕێنمایی و چالاكییه‌كانی "باڵی قۆرخكار"ی یه‌كێتی بڵاو ده‌كاته‌وه، ڕه‌خنه‌ی توند له ماڵپه‌ڕی "شار پرێس" كه نزیكه له به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و ده‌پرسێ: شار پرێس مه‌به‌ستی چییه؟ پاشان چه‌ند پرسیارێك له‌و ماڵپه‌ڕه ده‌كات و ده‌ڵێ: ئه‌ی شارپرێس كه سه‌ر به حزب نییه و بڕی خه‌رجی و تێچوونی له حزبه‌وه وه‌رناگرێت، خێره وا له پڕ بووه دڵسۆزی یه‌كێتی و وه‌ك زمانحاڵ قسه ده‌كات؟ به كوردییه‌كه‌ی خێره وا قیبله‌ی گۆڕی؟
ماڵپه‌ڕی "شار پرێس" ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و له ناونیشانه‌كه‌یدا نووسیبووی: ئۆپه‌راسیۆنی خازر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام میدیاكانی یه‌كێتی به‌هۆی كێشه‌كانیانه‌وه گرنگییان پێ نه‌داوه. ئه‌م ناونیشانه و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه وای كرد "پوكمیدیا" پرسیاره‌كانی له‌و ده‌زگه‌یه بكات و بڵێ: چۆن رێگا به خۆت ده‌ده‌یت بڵێیت كه راگه‌یاندنی یه‌كێتی گرنگی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه نه‌داوه؟ ئه‌ی ویژدان و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانیتان كوا؟
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، باڵی قۆرخكاری یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌بێ هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری حزبه‌كه ببه‌ستن و به ته‌واوی باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" له بازنه‌كه بخه‌نه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتی قووڵتر كرد و زیاتر شه‌ڕی میدیایی له‌نێوان باڵه‌كاندا دروست كرد.
بەیانی رۆژی دووشەم 17/تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی كوردستان، بە بەشداریی چوار هەزار پێشمەرگە دەستیان بە پێشڕەوی كرد بۆ گوندەكانی خوارووی چیای زەرتك لە میحوەری خازر (خۆرهەڵاتی مووسڵ) و تا ئێستە هێرشەكە بەردەوامە و تیرۆریستان لە شكستدان و زیانی زۆریان بەركەوتووە.
جێی ئاماژه‌یه، له شه‌ڕی دوێنێ دووشه‌م، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌دا بوو، تێیدا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌كه‌ی شه‌هید بوو و "شاڵاو"ی بریندار بوو، به‌ڵام میدیاكانی یه‌كێتی سه‌رنجیان نه‌خسته سه‌ر، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌میشه به ڕووماڵێكی تایبه‌ته‌وه له شه‌ڕه‌كانی دژ به داعش، چالاكی هێزه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی یەكی ئەیلوول/سێپتێمبەر، باڵی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی، "ناوەندی بڕیار"یان پێك هێنا، لە راگەیەنراوێكدا ناوەندی بڕیاریان بە خاوەنی بڕیاری شەرعی یەكێتی زانی و باڵی هێرۆ برایم ئەحمەدیان بە ئەنجامدانی سەفقەی ژێر بە ژێر بۆ هەڵوشینی سامانی خەڵك و پاوانكاری و قۆرخ كردنی یەكێتی و هەوڵدان بۆ بنەماڵەكردنی حزبەكە تۆمەتبار كرد، رۆژی دواتر هەینی دووی ئەیلوول/سێپتێمبەر باڵی هێرۆ برایم ئەحمەد لە دەباشان كۆ بوونەوە و دواتر لە راگەیەنراوێك لە ژێر ناوی "زۆرینەی مەكتەبی سیاسی" خۆیان بە خاوەنی بڕیاری شەرعی یەكێتی ناساند و داوای هەرچی زووە بەستنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.