له ژێر دروشمى "هه‌موومان یه‌كین" فێستیڤاڵى گه‌ردوونى ده‌ستى پێ كرد و 21 فێستیڤاڵى جیهانى تێیدا به‌شدارن 100 فیلم له یوتوب پێشكه‌ش ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له‌و فێستیڤاڵه ده‌كات كه له رێى ئینته‌رنێته‌وه چه‌ند رۆژێكه ده‌ستى پێ كردووه و تا حه‌وتى حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر له 100 فیلم به خۆرایى نمایش ده‌كرێت
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ فێستیڤاڵه‌كه به ناوى "هه‌موومان یه‌كین: فێستیڤاڵى گه‌ردوونى سینه‌ما" به‌ڕێوه ده‌چێت و 10 رۆژ ده‌خایه‌نێ و تا حه‌وتى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و چالاكییه گه‌ردوونییه‌دا 21 فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدار ده‌بن، له‌وانه فێستیڤاڵى كان، به‌رلین كارلۆڤى ڤارى، لۆكارنۆ، ساندانس، تۆرۆنتۆ، له‌نده‌ن، نیویۆرك. هه‌ر یه‌كێك له‌و فێستیڤاڵانه ده‌بێت رۆژانه پێنج سه‌عات راسته‌وخۆ فیلمه‌كانى په‌خش بكات.
35 وڵات له فێستیڤاڵه‌كه به‌شدارن و زیاتر له 100 فیلم پێشكه‌ش به بینه‌ران ده‌كرێت، 31 فیلمى كورت و درێژ، 72 فیلمى دیكیۆمێنتارى. هه‌ندێك له فیلمه‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره نمایش ده‌كرێن و هه‌ندێكى تریش پێشتر له فێستیڤاڵه‌كانى تر نمایش كراون.
ئامانجى چالاكییه‌كه قازانج نییه، به‌ڵكو هاندانێكه بۆ به‌رده‌وامبوونى سینه‌ما له سه‌رده‌مى كۆرۆنادا، چونكه ئه‌و بواره زه‌برێكى گه‌وره‌ى به په‌تاى كۆرۆناوه به‌ركه‌وتووه.
له‌م
لینكه‌دا چالاكییه‌كانى فێستیڤاڵه‌كه ببینه