نرخی دینار دابەزی

:: PM:12:31:01/06/2020 ‌

زیاتر لە هەفتەیەك بوو نرخی دینار بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی هەڵكشابوو و دۆخەكەی ئاسایی ببوویەوە بەڵام دووبارە رووی لە دابەزین كردووەتەوە .

ئەمڕۆ دووشەم نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 124 هەزار دینار كە بەرزترین نرخی دۆلار بەرانبەر دینار لە 10 رۆژی رابردوو هەژمار دەكریت.

نەهاتنی دۆلار لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان هۆكارە لەسەر بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر دۆلار بەرانبەر خستنەڕوو
شاهۆ شكور خاوەنی كۆمپانیای كۆی نرخ لە هەولێر بۆ "وشە" قەدەغەی هاتوچۆ و بڕیاری كەرەنتینە لە عێراقی بە گرنگترین هۆكاری دابەزینی نرخی دینار هەژمار كرد و گوتی نەهاتنی دۆلار لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان هۆكارە لەسەر بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر دۆلار بەرانبەر خستنەڕووی دراوەكە  و بۆیەش نرخی دینار دابەزیوە.

پێویستە بگوترێ بانكی ناوەندیی عێراق هەفتانە بۆ پاڵپشتیكردنی دراوی فەرمیی وڵات دۆلار دەڕژێنێتە بازاڕ و هەر كاتێك دۆلاری كەمتر بخرێتە بازاڕ ئەوا نرخی دینار دادەبەزێت.

دابەزینی نرخی نەوت لە چەند مانگی رابردوودا هۆكار بوو لەوەی بانكەكە لە خستنەرووی دۆلار دەستی زۆر كراوە نەبێت و هەر بۆیەش نرخەكەی بەراورد بەساڵی رابردوو دابەزیوە.







وشە - سلێمان تاشان